مۆرکرانی تەبایی نامەی هاوکاریی و پێترۆشیمی لەنێوان ئێران و ئاڵمانیا
کۆمپانیا پیشەسازیە پێترۆشیمیەکانی کەنداوی فارس و کۆمپانیای زیمنسی ئاڵمان تەبایی نامەی هاوکارییان لەمەڕ پیشەسازیی پێترۆشیمی مۆرکرد .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەگوێرەی ئەو تەبایی نامە کە ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی پێشانگای جیهانیی نەوت، گاز، پاڵاوتن و پێترۆشیمی لەتاران ئیمزا کرا، هاوکاریی کۆمپانیای پیشەسازییەکانی پێترۆشیمی کەنداوی فارس و زیمنسی ئاڵمان لە حاڵەتی"کڕیار و فرۆشەر" دەگۆڕدرێ بۆ پەیوەندیی"شەراکەتی تیجاری".
جەعفەری رۆبەیعی بەرپرسی کۆمپانیای پیشەسازییەکانی پێترۆشیمی کەنداوی فارس ئیمزای ئەو تەبایی نامەی هاوڕەوت لەەگڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لێکدایەوەو وتی: کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان ئاگاداری ئەوەن ئێران کە ئێران لەهەوڵی پەرەپێدانی هاوکارییەکانیەتی.
بیست و سێهەمین پێشانگای نەوت، گاز و پێترۆشیمی لەرۆژی یەکشەممە شەشی مای بۆماوەی سێ رۆژ و بەئامادەبوونی چوار هەزار کۆمپانیای ئێرانی و دەرەوەیی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تاران بەڕێوە دەچێ.
لەو پێشانگایە زیاتر لە هەزار کۆمپانیای بەهێزی ناوخۆیی و ٨١١ کۆمپانیای بیانی چالاک لەبواری پیشەسازیی نەوت لە سی و حەوت وڵاتی جیهان بۆ وێنە، ئاڵمان، فەڕانسە، ڕووسیا، ژاپۆن، چین، تایلەند، ئۆتریش، ئیتالیاو کۆریای باشوور بەشدارن.