May 17, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتکردنی شیمانەیی گەڤاڤەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی نێوان ڕووسیاو ئاڵمانیا

کاربەدەستێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: گەڵاڵەی دەکارنانی هێڵی بۆریی گازی نێوان ڕووسیاو ئاڵمانیا لە بەر نیگەرانیی ئاسایشتی بایکۆتە شیمانەییەکانی ئەمریکای بەدواوە دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، ساندرا ئودکرک دیپلۆماتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: واشێنگتۆن نەیاری گەڵاڵەی دەکارنانی هێڵی بۆریی گازی نێوان ڕووسیاو ئاڵمانیابە ناوی ( نۆرد ستریمی دوو)ە، چونکو ئەم کارە بەپێی بانگەشەی ئەمریکا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کنەی ڕووسیا لە ئەورووپادا.

ئەم دیپلۆماتەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتووشیەتی: دەکارنانی ئەم هێڵی بۆرییە دەبێتە هۆی نەگوێزرانەوەی گازی ڕووسیا لە ڕێگای ئۆکرانیاوە بۆ ئەورووپا. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئۆکرانیا پشتی بە داهاتی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا بەستووە.

ساندرا ئودکرک دیپلۆماتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: دەکار نرانی هەرچەشنە هێڵێکی بۆری، بە ڕادەیەکی بەرچاو مەترسیی بایکۆتکرانی لە لایەن ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە.

 

 

سەرپەیڤ