پێداگریی وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئاڵمان لەسەر خۆڕاگریی ئێران لەبەرامبەر زەخت و گوشاری ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i339470-پێداگریی_وەزیری_دەرەوەی_پێشووتری_ئاڵمان_لەسەر_خۆڕاگریی_ئێران_لەبەرامبەر_زەخت_و_گوشاری_ئەمریکادا
یوشکافیشەری وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئاڵمان ڕایگەیاند ئێران لەمەڕ کێشەی ئێستای هاوپێوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەچۆک دا نایەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2018 07:47 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئاڵمان لەسەر خۆڕاگریی ئێران لەبەرامبەر زەخت و گوشاری ئەمریکادا

یوشکافیشەری وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئاڵمان ڕایگەیاند ئێران لەمەڕ کێشەی ئێستای هاوپێوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەچۆک دا نایەت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، یوشکا فیشەر داوای لەئاڵمان و وڵاتانی دیکەی ئوروپی کرد لەپێناو هاتنەدی ڕێکارێکی ئاشتیانە هەوڵ بدەن کە بەرژەوەندییەکانی ئێرانیش لەبەرچاو بگیردرێ.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئاڵمان هەروەها وتی: ڕووسیا، ئێران وەک هاوپەیمانی خۆی بەتەنیا ناهێڵێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مانگی مای ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە. ناوبراو چەندین جار ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنێکی خراپ ناوبردووە.

کردەی ترەمپ جگە لە رژیمی زایۆنی و چەند وڵاتی عەرەب پێشوازی لێ نەکراو وڵاتانی ئوروپاییش ڕایانگەیاند، هەموو توانایان دەخەنەگەڕ هەتا لەڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بمێننەوە.