کۆتایی هاتنی کێشەی گەمی پەناخوازانی ئاکواریوس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i342888-کۆتایی_هاتنی_کێشەی_گەمی_پەناخوازانی_ئاکواریوس
کێشەی گەمی هەڵگری پەناخوازانی ئاکواریوس دوای نۆ روژ هەڵوەدایی لە دەریای نێوەڕاست و بەدیهاتنی قەیرانی دیپلۆماتیک نێوان ئیتالیا و فەڕەنسە و ماڵت کۆتایی هات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2018 04:11 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی کێشەی گەمی پەناخوازانی ئاکواریوس

کێشەی گەمی هەڵگری پەناخوازانی ئاکواریوس دوای نۆ روژ هەڵوەدایی لە دەریای نێوەڕاست و بەدیهاتنی قەیرانی دیپلۆماتیک نێوان ئیتالیا و فەڕەنسە و ماڵت کۆتایی هات .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، دوای نۆ رۆژ دەریاگەڕی و هەڵوەدایی گەمی هەڵگری پەناخوازانی ئاکواریوس ، سەر بە رێکخراوی نادەوڵەتیی 'SOS Méditerranée' لە دەریای نێوەڕاست رۆژی یەکشەممە بە لەنگەر خستن لە بەندەری ڤالنسیا لە ئیسپانیا کۆتایی پێهات .

یەکەم پەناخوازان کە لەم گەمیە دابەزین ، 60 مناڵی بێ سەرپەرست بوون کە دەسبەجێ لە لایەن سندووقی مناڵانەوە کەوتنە ژێر چاوەدێری .

قەیرانی گەمی ئاکواریوس کاتێک دەستپێ بوو کە حکومەتی نوێی ئیتالیا بە هەڵوێست گرتن لە دژی کۆچ کردنی نایاسایی رێگای گرت لە گەیشتنی گەمی هەڵگری 629 پەناخواز بە خاکی ئەم وڵاتە .

لە ساڵی 2014 وە زیاتر لە یەک ملوێن و 800 هەزار کۆچبەر گەیشتوونە ئورپا و ئیتالیا وێستگەی زیاتر لە 170 هەزار ئاوارە بووە .  وا مەزندە دەکرێ 500 هەزار کۆچبەری تۆمارنەکراو لە ئیتالیادا ژیان دەبەنەسەر .