ته‌مووز 10, 2018 17:57 Asia/Tehran
  • دانرانی یاساوڕێسای نوێ بۆ موسڵمانان لە فەڕانسە

سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕایگەیاند، یاساوڕێسای نوێ بۆ موسڵمانان لەو وڵاتە دادەنرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی دووشەممە لەنێو نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی؛ بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵ٢٠١٨ بۆ شەفاف و ڕوون کردنەوەی هەرچی زیاتری بارودۆخ، چوارچێو و یاساوڕێسای دیار بۆ موسڵمانان لەبەرچاو بگیردرێ.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: ئیسلام دووهەم دینی مەزن لە فەڕانسەیەو یاساوڕێسا نوێکان، دەستەبەری ئەو بابەتە دەکەن.

بەقسەی سەرۆک کۆماری فەڕانسە، حکومەت هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئیسلامدا نییە.

قسەکانی مەکرۆن، لەبارودۆخێکدا دێتەئاراوە کە حکومەتی فەڕانسە لە ساڵانی ڕابردوودا یاساوڕێسای جۆراوجۆری بۆ بەرتەسک کردنەوەی فەرز و ئامۆژگاریی دینیی موسڵمانان لەوان نوێژ لە شوێنە گشتییەکان داناوە.

حکومەتی فەڕانسە هەروەها بەرتەسک کردنەوەو لەمپەردانان لەبەردەم حیجاب و باڵاپۆشی ژنانی موسڵمانی پەرەپێداوە.

سەرپەیڤ