ته‌مووز 14, 2018 15:50 Asia/Tehran
  • چوونەدەری فەڕانسە لەکۆی شەش وڵاتی باڵادەست و بەهێزی ئابووریی جیهان

بانکی جیهانی لە راپۆری ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند: فەڕانسە بە پلەیەک دابەزین، لە کۆی شەش وڵاتی بەهێزی ئابووریی جیهان چووە دەر.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، بانکی جیهانی رۆژی هەینی لە ڕاپۆری ساڵانەی خۆیدا هێناویەتی؛ بە چوونەدەری فەڕانسە لە کۆی شەش وڵاتی بەهێزی ئابووریی جیهان، هیند جێگای گرتووەتەوە.

فەڕانسە ئێستا پاش هیندستان، لەپلەی حەوتەم دایە.

بەپێی ڕاپۆری بانکی جیهانی، ڕووسیاش بە بەرهەم هێنانی ناخالسی ناوخۆیی (یەک ملیاردو ٥٨٠ملوێن دۆلار) کەوتە پلەی یانزەهەمی دەسەڵاتە ئابوورییەکانی جیهان. گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

لەخشتەی بانکی جیهانی، بەرهەم هێنانی ناخالسی ناوخۆیی ئەمریکاش کە لەسەرووی پێڕست دایە، گەیشتووەتە ١٩ ملیاردو ٣٩٠ ملوێن دۆلار.

چین بە١٢ملیاردو ٢٣٧ملوێن دۆلار لە پلەی دووهەم، ژاپۆن بەچوار ملیارد و٨٧٢ملوێن دۆلار، ئاڵمان بە سێ ملیاردو ٦٧٧ملوێن دۆلار و بەریتانیا بە دوو ملیارد و ٦٢٢ملوێن دۆلار بەڕیز لە پلەکانی دواتری پێڕستی دەسەڵاتە ئابوورییەکانی جیهاندان.

سەرپەیڤ