سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان سوێندی خوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i347384-سەرۆک_وەزیرانی_نوێی_پاکستان_سوێندی_خوارد
عەمران خان، سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان کە لەلایەن نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەو وڵاتە وەک بیست و دووهەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان سوێندی خوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان سوێندی خوارد

عەمران خان، سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان کە لەلایەن نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەو وڵاتە وەک بیست و دووهەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان سوێندی خوارد.

بەپێی ڕاپۆری ڕادیۆ ئۆردوی کەناڵی سەحەری ، لە دانیشتنی دوێنێ هەینی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە، عەمران خان وەک کاندیدای پارتی سەرکەوتووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەم دواییە(تەحریکی ئینساف) ،  محەممەد شەهباز شەریف لە پارتی موسلم لیگ(لقی نەواز) کاندیدای پارتی نەیاران پێکەوە کەوتنەڕکابەریی.

لەدانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان، عەمران خان ١٧٦ و شەهباز شەریف ٩٦ دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانیان بەدەست هێنا.

نوێنەرانی پارتی خەڵک(PPP) ش لەو دەنگدانەدا بەشدار نەبوون.

پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان، پارتی تەحریکی ئینساف بەڕێبەریی عەمران خان ی وەک سەرکەوتووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی٢٥ی ژوولای٢٠١٨ ی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندبوو.

تەحریکی ئینسافی پاکستان، ١١٤کورسیی ئەنجومەنی نیشتمانی لە کۆی٣٤٢کورسیی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەخۆتەرخان دا.

پارتی موسلم لیگ لقی نەوازیش ٦٢کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا.