پێداگریی مووگرینی لەسەر پەرەی هاوکاریی سەربازیی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348180-پێداگریی_مووگرینی_لەسەر_پەرەی_هاوکاریی_سەربازیی_نێوان_وڵاتانی_یەکێتیی_ئەورووپا
بە بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانیی ئاتلانتیکی باکوور(ناتۆ) ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری هاوکاریی زیاتری بەرەڤانیی ئەندامانی ئەم یەکێتییە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2018 08:17 Asia/Tehran
  • پێداگریی مووگرینی لەسەر پەرەی هاوکاریی سەربازیی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا

بە بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانیی ئاتلانتیکی باکوور(ناتۆ) ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری هاوکاریی زیاتری بەرەڤانیی ئەندامانی ئەم یەکێتییە بوو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پاش کۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی بەرەڤانیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا وتی: ئەم یەکێتییە بەنیازە بۆ بەهێزتر کردنی توانا و پوتانسییەلی بەرەڤانیی خۆی، هاوکاریی بەرەڤانی خۆی  لە نێوان ٢٨ ئەندامی ئەم یەکێتییە پەرە پێ بدات.

فدریکا موگرینی وتیشی؛ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتی ئەمنی و بەرەڤانیی هاوبەش پێ و شوێن دەگرن.

وتەکانی موگرینی لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ لەگەڵ ئەمریکا لە سەر بودجەی ئەم ڕێکخراوەیە درێژەی هەیە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خوازیاری تەرخان درانی بودجەی زیاتر لە لایەن وڵاتانی ئەورووپاییەوە بوو بۆ خەرج و  بەرجەکانی ڕێکخراوی ناتۆ.

ئەڵمان و فەرەنسا نەیاری ئەم ڕەوتەن و ڕایانگەیاندووە لە بواری دانی خەرج و بەرجەکانی ناتۆ هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بەجێ هێناوە.

لێدوانەکانی "دۆناڵد ترەمپ" سەبارەت بە ڕێکخراوی ناتۆ و کارنامەکەی بەردەوام له ڕووی ڕەشبینییەوەیە.