کوژرانی ٥٢تیرۆریست لە پارێزگەی سینای باکووری میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i350497-کوژرانی_٥٢تیرۆریست_لە_پارێزگەی_سینای_باکووری_میسر
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میسر لە کوژرانی ٥٢ تیرۆریست لە هەڵمەتی سوپا لەدژی گروپە تیرۆریستەکان لە پارێزگەی سینای باکووری ئەم وڵاتە هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 14:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٥٢تیرۆریست لە پارێزگەی سینای باکووری میسر

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میسر لە کوژرانی ٥٢ تیرۆریست لە هەڵمەتی سوپا لەدژی گروپە تیرۆریستەکان لە پارێزگەی سینای باکووری ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلیەوم ئەلسابیع" فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میسر ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتی سوپای ئەم وڵاتە لە پارێزگەی سینای باکووری ٥٢تیرۆریست کوژران و٧ حەشارگەی تیرۆریستەکان و٢٨ ترۆمۆبیلیان تەقێندرایەوە. بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، ١٠ چەکی خودکار، ٤ چەکی ساچمەیی، ٥٢ ماتوڕ، بڕیکی زۆر مادەی تەقەمەنی تی ئین تی، بڕێک بومبی دەستکردوبڕێکی تریش مادەی تەقەمەنی جەنگی لەم تیرۆریستانە دۆزرایەوە ودەستی بە سەر داگیرا. سێ سەربازی میسریش لەم هەڵمەتە کوژران. سوپای میسر ، لە یەک ساڵی ڕابردوو بەرنامەیەکی بەربڵاوی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ گروپە تیرۆریستەکان داڕشتووە. گروپی ئەنساربیتولموقەدەس " کە دوای پەیوەست بوون بە گروپی تیرۆریستی داعش ناوی خۆی بە "ولایەتی سینا " گوڕی ، لەچەند ساڵی ڕابردوو هەڵمەتی زۆری لەدژی هێزەکانی سوپا وپۆلیسی میسر ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەوە ژمارەیەکی زۆر کوژران یا بریندار بوون.