بوجەی چل ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i351702-بوجەی_چل_ملوێن_دۆلاریی_ئەمریکا_بۆ_شەڕی_پڕوپاگەندەیی_دژی_ئێران_و_ڕووسیاو_چین
وەزارەتی د ەرەوەی ئەمریکا باسی تەرخان دانی چل ملوێن دۆلاری کرد بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2018 09:07 Asia/Tehran
  • بوجەی چل ملوێن دۆلاریی ئەمریکا بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین

وەزارەتی د ەرەوەی ئەمریکا باسی تەرخان دانی چل ملوێن دۆلاری کرد بۆ شەڕی پڕوپاگەندەیی دژی ئێران و ڕووسیاو چین .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕابێرت پالادینۆ جێگری وتەبێژی وەزارەتی د ەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە پڕێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: «ناوەندی ھاریکاریی جیھانی» کە لە ڕێکخراوەکانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیە، ئاوا بووجەیەکی بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ پێکدادانی پڕوپاگەندەیی وڵاتانی بیانی لەوانە ڕووسیاو ئێران و چین تەرخان داوە.

بە قسەی واشێنگتۆن «ناوەندی ھاریکاریی جیھانی»  لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی خۆی وتەنی « ھەواڵ و دەنگ و باسی نادروست» لە لایەن تاقمە تیرۆریستییەکان و وڵاتانی بیانی دامەزراوە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ئێران و ڕووسیاو چینی بە ھەوڵدان بۆ شوێن دانان لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەمریکا تۆمەتبار کردووە، دیارە ئەمەش بانگەشەیەکە کە ئێران و ڕووسیاو چین ڕەتیان کردووەتەوە.

ھەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا شەشەمی نوامبەر بەرپا دەکرێت.