تشرینی یه‌که‌م 31, 2018 15:58 Asia/Tehran
  •  فەرەنسا: شەڕی یەمەن بە بۆنبەست گەییشتووە

دوا بە دوای ،داوای ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی هاوپەیمانیی سەعوودی دژی یەمەن، وەزیری بەرگری فەرەنسایش دانی بەوە داناوە کە ئەم شەڕە بە بۆنبەست گەییشتووە و دەبێ ڕابگیردرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فرانس٢٤، " فلۆرێنس پارلی" ڕۆژی چوار شەممە گوتی، ئێستا بارودۆخی سەربازی لە یەمەن وەها بەرەو ڕووی چەقبەستوویی بۆتەوە کە ڕاگیرانیی لە ئەولەویەت دایە.

 فرانس ٢٤ نووسی، فەرەنسایش وەکوو ولاتانی دیکەی ئەوروپایی لە ڕیزی بەڕێکەرانیی چەک بۆ عەرەبستان دێتە ئەژمار بەڵام دوای کوژرانی "جەماڵ خاشۆقجی "ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری ڕیاز بە تووندی کەوتۆتە بەر گوشار.

 بەم حاڵەیش ،" ئیمانوئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا حەوتەی ڕابردوو ڕاگیردرانیی فڕۆشتنی چەک بە سەعوودییەکانیی وەک فریو دانی بێرو ڕای گشتی زانیبوو.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یس دوای تێپەرینیی ٤٤ مانگ لە شەڕی ڕژیمی سەعوودی دژی خەڵکی یەمەن، بەیانی چوار شەممە خوازیاریی کۆتایی ئەم شەڕە بووە . رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست بە  گێرانەوە لە ناوەندی تویژینەوە لە بارەی زەرەرو زیانەکانیی شەڕەکان بە ناوی"ACLED " نووسیوێتی، زەرەرو زیانەکانی شەڕ لەیەمەن لانیکەم گەییشتۆتە ٥٠ هەزار کەس، بەڵام میدیا نێو دەوڵەتییەکان هەروا ئامارەکانی پێشوو بڵاو دەکەنەوە. سەرەڕای ئەمەیش ، رژیمی سەعوودی و لاگرانیی رۆژئاوایی ئەم رژیمە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن لەم وڵاتە دا .

سەرپەیڤ