نەرویژ هەناردەی چەک بۆ سعودیی راگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352212-نەرویژ_هەناردەی_چەک_بۆ_سعودیی_راگرت
حکومەتی نەرویژ لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی شەڕی عەربستان لە گەڵ یەمەن و ماجەرای کوژرانی خاشوقچی ، هەناردەی چەک بۆ سعودی راگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2018 06:00 Asia/Tehran
  • نەرویژ هەناردەی چەک بۆ سعودیی راگرت

حکومەتی نەرویژ لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی شەڕی عەربستان لە گەڵ یەمەن و ماجەرای کوژرانی خاشوقچی ، هەناردەی چەک بۆ سعودی راگرت .

بەپێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، ئینە ماری ئەریکسن وەزیری دەرەوەی نەرویژ رایگەیاند : حکومەتی نەرویژ وێڕای راگرتنی فرۆشی هەرچەشنە چەک و چۆڵێک بە عەرەبستان و هەڵوەشاندنی مۆڵەتەکانی تایبەت بەم بابەتە ، لەمەوبەدوا  مۆڵەتەکانی پێشووش درێژناکاتەوە .

ئەریکسن وتیشی : ئەم بڕیارە تا کاتی لێکدانەوەی تۆکمە لە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە لە عەرەبستان و رەوشی یەمەن دەمێنێتەوە .

نەرویژ ساڵی 2017 لە جەنگەی شەڕی عەرەبستان دژی یەمەن ، نزیکەی 5 ملیار دۆڵار چەکی بە سعودی فرۆشتبوو .