گەڵاڵەی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دژ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی واشنگتۆن-ڕیاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352368-گەڵاڵەی_دیموکراتەکانی_کۆنگرێسی_ئەمریکا_دژ_بە_ڕێککەوتنی_ئەتۆمی_واشنگتۆن_ڕیاز
میدیاکان ڕایانگەیاند، دیموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەی نوێیان بەدەستەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کۆشکی سپی لەگەڵ ریاز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2018 14:44 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دژ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی واشنگتۆن-ڕیاز

میدیاکان ڕایانگەیاند، دیموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەی نوێیان بەدەستەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کۆشکی سپی لەگەڵ ریاز.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا؛ گەڵاڵەی قەدەغەی هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ عەرەبستان بڕیارە پاش سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە بەدەستەوەگرتنی زۆرینەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی شەشی نۆڤمبەر، بخرێتەڕوو.

"برەد شێرمەن" نوێنەری دیموکرات لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا لە کەسانی سەرەکی خرانەڕووی ئەو گەڵاڵەو نەیاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی عەرەبستان و ئەمریکایە.

گەڵاڵەی شێرمەن داوا لە کۆنگرە دەکا لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە دەنگدان بکاو ئەگەر دەنگی پێی نەدا، ڕەوتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕیاز - واشنگتۆن هەڵوەشێندرێ.

"ئێدوارد مارکی" سێناتۆری دیموکرات لە ماساچۆسێت و "مارکۆ ربیو" سێناتۆری کۆماریخواز لە فلوریداش پاش لەقاودرانی تاوانکاریی رژیمی سەعوودیا لە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئەو رژیمە، بەناردنی نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوایان لەناوبراو کردووە لانیکەم دانوستان لەگەڵ عەرەبستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕابگرێ.