گرتنی بیست کەس لە میسر بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی بن سەلمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352373-گرتنی_بیست_کەس_لە_میسر_بە_تومه_تی_بەرنامەداڕشتن_بۆ_تڕۆڕی_بن_سەلمان
مێدیاکانی میسر باسی گرتنی تۆڕێکی بیست کەسەیان کرد لەو وڵاتە بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی پاشمیری سەعوودی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2018 15:16 Asia/Tehran
  • گرتنی بیست کەس لە میسر بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی بن سەلمان

مێدیاکانی میسر باسی گرتنی تۆڕێکی بیست کەسەیان کرد لەو وڵاتە بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی پاشمیری سەعوودی .

ڕۆژنامەی ئەلفەجری میسر  بە گێڕانەوە لە چەن سەرچاوەی ئاسایشی  ئەو وڵاتە  نووسی :  ئەندامانی  ئەو  تۆڕە  کەسانێکی  هاووڵاتی  میسر ،عەرەبستان  و وڵاتانی دیکەی بیانی بوون کە لە پارێزگای سینای باکووری قۆڵبەست کراون و لە لێپێچینەوەکاندا  دانیان ناوە بە گەڵاڵەداڕشتن بۆ تڕوڕی  موحەمەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودیا . ئەو سەرچاوە  ئاسایشە وتیشیان  عەباس کامل  سەرۆکی ڕێکخراوی  هەواڵگری  میسر لە سەفەری  ئەم دواییەی خۆی بۆ عەرەبستان  کاربەدەستانی   ڕیاز ئاگادار کردووەتەوە  لە دۆسیەی   تایبەتی  ئەو تۆڕە تڕوڕیستیە و وردەکاریەکانی لێپێچینەوەی   ئەندامانی ئەو تۆڕە لە قاهیرە .