یەکیەتی ئوڕوپا : رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران جێگرەوەی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352517-یەکیەتی_ئوڕوپا_رێککەوتنی_ناڤۆکیی_ئێران_جێگرەوەی_نیە
کۆمیسەری دادڤانیی یەکیەتی ئوروپا گوتی : هیچ جێگرەوەیەکی جێی بایەخ بۆ رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2018 07:08 Asia/Tehran
  • یەکیەتی ئوڕوپا : رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران جێگرەوەی نیە

کۆمیسەری دادڤانیی یەکیەتی ئوروپا گوتی : هیچ جێگرەوەیەکی جێی بایەخ بۆ رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران نیە .

بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ڤێرا جووروڤا کۆمیسەری دادڤانی بەکاربەران و یەکسانیی رەگەزیی یەکیەتی ئوروپا ، رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی دەورەیی پەرلەمانی ئوروپادا گوتی پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکیی لە بابەتە گرنگەکانە بۆ پاراستنی  ئاسایشی جیهان .

ئەم کاربەدەستە ئوروپیە وتیشی : ئەم دامەزراوە ئوروپیە ، بایکۆتەکانی واوەسەرزەوینیی ئەمریکا کە دوای چوونەدەری ئەم وڵاتە لە بەرجام دانران ، بەفەرمی ناناسێ .

جوورۆڤا جەختی کردەوە ، یەکیەتی ئوروپا ناتوانێ قەبوڵ بکات ئەمریکا لە بارەی بازرگانیی رەوای یەکیەتی ئوروپا لە گەڵ وڵاتێکی دیکە بڕیار بدات .

کۆمیسەری دادڤانیی یەکیەتی ئوروپا جەختی کردەوە ، هەنگاوە درێژەدارەکان بە رێبەرایەتی فەڕەنسە ، ئاڵمان و بەریتانیا بە ئامانجی بەردەوامیی بەتەواەوتیی و کاریگەریی ناڤۆکیی لە هەموو  رەهەندەکانیدا و بە گوێرەی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام دەبن .