نەیاریەتی فێدێریکا موگرینی لەگەڵ پێکهاتنی سوپای سەربازی ئەورووپی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352864-نەیاریەتی_فێدێریکا_موگرینی_لەگەڵ_پێکهاتنی_سوپای_سەربازی_ئەورووپی
بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە هەڵوێستێکی دژبەرانە بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا، پێداگری کرد کە ئەو یەکێتییە هاوپەیمانییەکی سەربازی نییە و نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی فێدێریکا موگرینی لەگەڵ پێکهاتنی سوپای سەربازی ئەورووپی

بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە هەڵوێستێکی دژبەرانە بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا، پێداگری کرد کە ئەو یەکێتییە هاوپەیمانییەکی سەربازی نییە و نابێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، فێدێریکا موگرینی  ئەمڕۆ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە بروکسێل  سەبارەت بە ئەگەری هاتنەدی ڕاستەقینەی پێکهاتنی سوپای ئەورووپی وتی : یەکێتی ئەورووپا  هیچکات نابێتە هاوپەیمانیەکی سەربازی و هیچ ڕکابەرییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتو  نییە.

موگرینی وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا  بۆ دابین کردنی ئاسایشی دڵنیا و چالاک لە ناوچە و هەموو جیهان سەرمایە دەنێتەوە  بەڵام سوپا پێک نایێنێ.

ئێمانۆئێل مەکرون  سەرۆکی فەرەنسا نۆیەمی نوامبەر  پێشنیاری دامەزراندنی سوپای ئەورووپی خستە ئاراوە.

ئەم پێشنیارە بەرەوڕووی نەیارەتی چەند وڵاتی ئەورووپی  بووەتەوە.