پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئەمریکی لە کۆگەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354612-پەسەند_کرانی_بڕیارنامەی_دژە_ئەمریکی_لە_کۆگەی_گشتیی_نەتەوەیەکگرتووەکان
کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دا داوای لە ئەمریکا کرد ئەم هەوڵە نایاساییە بەدژی نوێنەران و شوێنەکانی دیپلوماتیکی ڕووسیا لەم وڵاتە، ڕابگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئەمریکی لە کۆگەی گشتیی  نەتەوەیەکگرتووەکان

کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دا داوای لە ئەمریکا کرد ئەم هەوڵە نایاساییە بەدژی نوێنەران و شوێنەکانی دیپلوماتیکی ڕووسیا لەم وڵاتە، ڕابگرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : کۆگەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، بڕیارنامەیەکی پەسەند کردووە کە داوای وەستانی کردەوەکانی نایاسایی ئەمریکای کردووە بە دژی دیپلوماتەکانی ڕووسی.

کوگەی گشتی  دوو بڕیارنامەی لەسەر پشنیاری لیژنەی شەشەم واتە لیژنەی مافەوانی ، پەسەند کردووە کە لە یەکێکیاندا بە ئاشکرا  ڕەخنە گیراوە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بە دژی دیپلومات و بنکەکانی دیپلوماتیکی ڕووسیا .

ئەم بڕیارنامەیە  داو ا لە کاربەدەستانی ئەمریکی دەکات  کە هەوڵی نایاسایی بەدژی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ڕووسیا لەم ڕێکخراوەیە و بنکەکانی دیپلوماتیکی دیکەی ئەم وڵاتە لە نیۆیۆرک کۆتایی پێ بێنێ .

دەست گرتن بەسەر سامانی نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نیۆیۆرک، بەرتەسک کردنەوەی هات و چوی هەندێ لە فەرمانبەرانی ئەم نوێنەرایەتییە و گرفتی جۆربەجۆر  کە ئەمریکا  لە دەرکردنی ڤیزە بۆ دیپلوماتەکانی ڕوس لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەدیی هێناوە، هاوپێوەند بە پرسە باسکراوەکان لەم بڕیارنامەیەدا.

بڕیارنامەیەکی دیکەش کە لەلایەن کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە  ، داوای ڕەچاوکرانی حەسانەی دادەڤانیی شوێنەکانی دیپلوماتیک لەلایەن هەموو وڵاتان کراوە.

ئەمریکا مانگی مارسی  دووهەزارو هەژدە  48 دیپلومات و دوازدە فەرمانبەری نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی دەرکرد و کونسوڵخانەی ئەم وڵاتەی لە ئەیالەتی سیاتل داخست.

ئەم کارەی ئەمریکا لە هەماهەنگی لەگەڵ کردەوەی هاوچەشنی بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە وەدەرنانی  دیپلوماتەکانی ڕوسی دوابەدوای مردنی سێرگێئی سکریپال سیخوڕی ڕووسیا لەلەندەن، ئەنجامی گرتووە.

سکریپال ی 66 ساڵە،سیخوڕی  پێشووی ڕووسیا کەلە بەریتانیا دەژیا، ساڵی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ کچەکەی  بێ هوش  لە ناوەندێکی کڕین لەشاری سالزبری دۆزرایەوە و کاربەدەستانی بەریتانیا ڕایانگەیاند کە لەلایەن مۆسکۆوە ژەهراوی کراون.