کاردانەوەی چین بە کردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i355376-کاردانەوەی_چین_بە_کردەی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی پێشان دا بە کردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ وشداریدان بە ئەمریکییەکان لەکاتی سەفەر کردن بۆ ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چین بە کردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی پێشان دا بە کردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ وشداریدان بە ئەمریکییەکان لەکاتی سەفەر کردن بۆ ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "لو کانگ" ئەمڕۆ شەممە بەئاماژە بە سەفەری زیاتر لە دوو ملوێن و٣٠٠هەزار ئەمریکی بۆ چین لە ساڵی٢٠١٨دا وتی؛ ژماری شارومەندانی ئەمریکی کە لەو ساڵەدا سەردانی چینیان کردووە، زیاترە لە ژماری ئەو چینیانەی سەردانی ئەمریکایان کردووەو ئەوەش هۆیەکە بۆ ئەوەی کە چین، وڵاتێکی هێمنە بۆ ئەوان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاشیگەیاند؛ بەپێچەوانەی ئەوەی وا واشنگتۆن دەیڵێ، ئەوە ئەمریکایە کە تەگەرە دەخاتەبەردەم سەفەری شارومەندانی چینی بۆ ئەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە وشداریی دابوو بە شارومەندانی وڵاتەکەی لەمەڕ سەفەر بۆ چین.