داخوازی فەرەنسا لە ئەڵمان بۆ هاسان کردنی هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i358161-داخوازی_فەرەنسا_لە_ئەڵمان_بۆ_هاسان_کردنی_هەناردەی_چەک_بۆ_عەرەبستان
وەزیری ئابووریی فەرەنسا داوای لە دەوڵەتی ئەڵمان کرد یاسا و ڕێسا سەختگرانەی هەناردە کردن چەک بۆ وڵاتانی نائەورووپایی لەوان عەرەبستان هەڵوەشێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2019 11:13 Asia/Tehran
  • داخوازی فەرەنسا لە ئەڵمان بۆ هاسان کردنی هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان

وەزیری ئابووریی فەرەنسا داوای لە دەوڵەتی ئەڵمان کرد یاسا و ڕێسا سەختگرانەی هەناردە کردن چەک بۆ وڵاتانی نائەورووپایی لەوان عەرەبستان هەڵوەشێنێتەوە.

"برۆنۆ لۆمێر" ڕۆژی یەکشەممە وتی؛ پرۆژەکانی هاوبەشی بەرهەم هێنانی چەک لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمان لەبەر خۆبواردنی بەرلین لە دەرکردنی موڵەت بۆ هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان راگیردراوە.

لومێر لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەڵمانیی "وێڵت ئام زۆنتاگ" راشکاوانە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی چەک لە ڕێگای هاوکاریی دوو وڵاتەوە، بە بێ هەناردە کردنی بۆ وڵاتانی دەرەوەی ئەورووپا لەوان عەرەبستان هیچ سوودێکی نابێ.

عەرەبستان لە کڕیارانی سەرەکیی چەک و کەرەستەی جەنگی لە دوو وڵاتی ئەڵمان و فەرەنسا دێتە ئەژمار.

ئەڵمان دوابەدوای کوژرانی "جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ، فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی قەدەغە کرد.