کارڤەدانی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر پەلاماری تیرۆریستی نیوزیلەند
یەکێتیی ئەورووپا سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵە و دۆستانی قوربانیانی دوو پەلاماری تیرۆریستی لە کرایست چرچ لە نیوزیلەند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێک دا نووسی : یەکێتی ئەورووپا لەم ڕەوشە زۆر دژوار و ئاڵۆزەدا لە تەنیشت خەڵک و کاربەدەستانی نیوزیلەندە.
ئەم بەیاننامەیە هەروەها دەڵێت: یەکێتیی ئەورووپا هاتووە بەهەر شێوازێک لەوان بەهێزکردنی هاوکارییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، داکۆکی خۆی ڕابگەیەنێ.
لەبەیاننامەی یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیەندراوە : پەلامار بۆ شوێنی عیبادەت کردن، پەلامار بوسەر هەموو گەلانە و وەها کارێک ورەی هەموان بۆ هاوکاری کردن و هاوڕێیی گشت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرفتەکانی جیهانیی تیرۆریزم، توندرەوی و ڕق و کین، بەهێز دەکات .
تیرۆریستانی چەکدار تەقەیان لە دوو مزگەوتی لیبنود و نور لە دەورووبەری شاری کرایست چرچی نیوزیلەند کرد کە لەم پەلامارە تیرۆریستییە دا چل و نۆ کەس گیانیان لە دەست دا و پەنجا نوێژ خوێنیش بریندار بوون .
جاسیندا ئاردرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند وێڕای ئیدانە کردنی ئەم تاوانکارییە، ئەوەی بە کردەوەیەکی توندوتیژانەی بێ وێنە، وەسف کرد . یەکێک لە هێرشبەران هاوڵاتی ئۆسترالیا یە.