داکۆکی کردنەوەی یەکێتی ئەورووپا و چین لە بەرجام
ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، ڕێککەوتنێکی زۆر گرینگ لە چوارچێوەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دێتە ئەژماربەڵام ئەمریکا لە پێناو لەناوبردنی ئەم ڕێککەوتنە هەشتەمی مانگی مەی 2018 لەو ڕێککەوتننامەیە هاتە دەر. هەڵوێستی دژە بەرجامیی واشینگتون لەلایەن ئەندامانمی تاقمی چوار و یەک واتە ڕووسیا، چین، تروئیکای ئەورووپی واتە ئاڵمان و فەرەنسا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا قەبووڵ نەکراوە.
لە ڕوانگەی یەکێتیی ئەورووپاوە، تێک درانی بەرجام و هەڵوەشاندنی ئەم ڕێککەوتننامەیە کارتێکەری ئاسایشی نەرێنی بە دواوە بووە و هەروەها ئیعتباری دیپلوماسی ئەوروویای بە توندی دەخاتە بن پرسیارەوە .
بروکسل بەرجام بە نمونەیەک لە ڕێککەوتنێکی چەند لایەنە دەزانێ کە دەکرێت وەک سەرچەشنێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی دیکەی نێودەوڵەتیش بەکاربهێنرێت.
مکاربەدەستانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بە جاران لەسەر ئەم پرسە پێداگرییان کردووە .
چینیش وەک دەسەڵاتێکی نێودەوڵەتی کە ناکۆکی بیروڕای زۆری لەگەڵ ئەمریکا هەیە، هەڵوێستی وەک یەکێتیی ئەورووپای هەیە .
یەکێتی ئەوروپا و چین لە کۆبوونەوەی هاوبەشیان و بەیاننامەی کۆتاییان دا ، جارێکی تر ڕایانگەیاند کە پێبەندی بەڵێنەکنیان لەبەرامبەر ڕێککەوتنی ساڵی دووهەزارو پازدەی ئێرانن سەرباری پەیمانی شکێنییەکانی ئەمریکا.
لەم بەیاننامە هاوبەشە هەروەها پێداگری کراوە لەسەر داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی ئابووری بەرجام بۆ ئێرانیش .
یەکێتی ئەورووپا و چین هەر دووکیان بەتوندی لە هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ناڕازین و لە هەردەرفەتێک بۆ ڕاگەیاندنی پێبەند بوونیان بە بەرجام کەڵک وەردەگرن .
ئەوان ڕازی نین لەگەڵ ئەو کارانەی کە دەوڵەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی بەرجام ئەنجامی دەدات.
پرسێک کە نیشان دەدات جیهان بێ سەرنج دان بە هەوڵی دوژمنکارانەی ئەمریکا بە دژی ئێران، هەروا لە تاران داکوکی دەکات.
لەم بەیاننامەی هاوبەشی چین و ئەورووپا هەروەها ئاماژە کراوەتە مودیرن کردنی رێئاکتوری ناڤۆکی ئەراکیش و ئەمەی ئەم کارە دەبێ بەردەوام بێت .
لە ڕاستی دا دوولایەن ئەیانەوێ نیشان بدەن سەرباری چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام، لایەنەکانی تر هەروا بەرپرسایەتییەکانیان جێبەجێ دەکەن .
چین و ئێران دووساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنێکیان بۆ گۆڕینی ڕێئاتوری ئەراک و بووژاندنەوەی مۆر کردووە. لەبەیاننامەی هاوبەشی چین و یەکێتیی ئەورووپاش دوو لایەن جارێکی تر داوای پێشکەوتنی ئەم گەڵاڵەیان کرد و وتیان کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بە پێی چواردە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکی، هیچ لادانێکی نییە.
پێداگری برووکسل و پیکەن لەسەر بڕێک لە پرسەکان لەوان ڕاگەیاندنی پێبەند بوونیان بە بەرجام و پێداگری لەسەر پێویستی پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە و پاراستنی پەیمانی ئاو و هەوایی پاریس، بەئاشکرا نیشاندەری ناکۆکی نێوان چێن و
ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکایە.
دوناڵد ترەمپ لە هەر دووکی ئەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیە زۆر گرینگا کشاوەتەوە .
بەوتەی لی شوانگ کارناسی چینی پرسەکانی سیاسی، ئەورووپییەکان و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتننامەکە، لەبەرابەر ئەمریکا ڕادەوەستن چونکوو ئەوان داڕشتی نەتەوەیی و سەروەریی خۆیانیان هەیە و بەم چەشنە نییە کەلە هەر بوارێک دا تەسلیمی واشینگتون بن .
یەکێتی ئەورووپا و چین ئێستا بە خاوەندارەتی پێوەندی بەربڵاو ، لەسەر گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەشی بەرامبەر بە ئەمریکا پێداگری دەکەن .
هایس بورگ لێکۆڵەری فەرەنسی دەڵێت : پێوەندی چین و ئەورووپا زۆر گرینگ و لێک نیزیکە.
ئەوان ڕێککەوتنگەلێکیان لە بەیانامەیە هاوبەش داوەتەبەر سەرنج کە بەتەواوی بەپێچەوانەی سیاسەتەکانی ترامپە و و هەر ئەمەش نیشان دەدات کە چین و ئەورووپا سەرباری ئەوەی لە هەندێ بابەت پێکەوە ناکۆکن، لە زۆر بابەتیش دا هاوهەڵوێستن .
لە ڕوانگەی یەکێتی ئەورووپا و چین، هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ، بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بووە و بووەتە هۆی وەبەرمەترسی کەوتنی ئاشتی و هێوری ناوچەیی و جیهانی و مەترسی بەرەوڕووبوونەوە و تێکهەڵچوون، پەرە پێ دەدات.
بەم شێوەیە بەپێچەوانەی خواستی ئەمریکا و هەڵوێستی یەکلایەنە خوازانەی واشینگتون کە هەمووکات پێداگری لەسەر هەڵوەشاندنی بەرجام و توندتر بوونی گوشارەکان بە دژی ئێران دەکات، دەسەڵاتدارانی جیهانی لەوان ئەورووپا و چین ، داوای پاراستنی ئەم ڕێککەوتننامە زۆر گرینگە دەکەن.