ڕێز و سپاس دەربڕینی وتەبێژی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە زەریف
وتەبێژی سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەر پێبەند بوونی بە چەن لایەنەخوازی و بەشداری لە کۆبوونەوەی باڵای ڕێزگرتن و بەرز کردنەوەی ئاستی ڕۆژی نێودەوڵەتیی چەن لایەنەخوازی و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی.
"مونیکا گرایلی" وتەبێژی سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوەکان رۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: لە دیداری زەریف و "ماریا فێرناندا ئێسپینۆزا" دوو لایەن سوور و پێداگر بوون لە سەر گرینگایەتیی دەوری کۆڕی گشتیی نەتەوەکان وەکوو دیموکراتترین بەشی ئەم ڕێکخراوەیە لە بایەخ دان بە کێشە و گرفتە جیهانییەکان.
وتەبێژی سەرۆکی حەفتا و سێهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوەکان وتیشی: لەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆری جیهانی و ناوچەیی لەوان چەن لایەنەخوازی، ئاشتی، ئاسایش و چاکسازیی لە داڕشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بیر و ڕا گۆڕدرایەوە.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی سێشەممە بۆ بەشداری و وتاردان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی نێودەوڵەتیی "چەن لایەنەخوازی و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی " گەیشتە نیۆیۆرک.
وەزیری دەرەوەی ئێران تا ئێستا جگە لە وتاردان لەو کۆبوونەوەیە و "ئەنجومەنی ئاسیایی نیۆیۆرک" لەگەڵ "ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی نەتەوەکان، "ماریا فێرناندا ئێسپینۆزا" María Fernanda Espinosa سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوەکان و "خۆرخە ئاریزا Jorge Arreaza وەزیری دەرەوەی ڤێنێزۆئیلا دیدار و وتووێژی کردووە.