ئامادەیی ترەمپ بۆ ناردنی سەدان لەشکریی ئەمریکی بۆ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i365714-ئامادەیی_ترەمپ_بۆ_ناردنی_سەدان_لەشکریی_ئەمریکی_بۆ_عەرەبستان
بڕێک لە سەرچاوەکانی سەربە پێنتاگۆن باسی ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان کردووە لەمەڕ ناردنی سەدان لەشکریی ئەم وڵاتە بۆ عەرەبستانی سەعودی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2019 12:57 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ترەمپ بۆ ناردنی سەدان لەشکریی ئەمریکی بۆ عەرەبستان

بڕێک لە سەرچاوەکانی سەربە پێنتاگۆن باسی ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان کردووە لەمەڕ ناردنی سەدان لەشکریی ئەم وڵاتە بۆ عەرەبستانی سەعودی.

کەناڵی ھەواڵیی «سی ئێن ئێن» بە گێڕانەوە لە بڕێک سەرچاوە لە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە دەوڵەتی ترەمپ بەم زووانە خۆی بۆ ناردنی نزیکەی ٥٠٠ لەشکریی ئەمریکی بۆ بنکەی ئاسمانیی سوڵتان لە ڕۆژھەڵاتی ڕیاز ئامادە دەکات.

ئەم سەرچاوانە وتوویانە، لە ئێستادا ژمارەیەکی کەمی لەشکریان و چەکدارانی یەدەک بۆ دامەزراندنی سیستێمی پاتریۆت و ھەروەھا چاک کردنەوەی فڕگەکە لەوی دا مۆڵ دراون.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ژوئەنی ڕابردوو باسی ناردرانی ھەزار لەشکریی دیکەی کرد بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا، بەڵام وڵاتانی ئامانجی ئەو ھێزانەی دیاریی نەکرد.

ڕیاز ھەتا ئێستا لەم بارەیەوە ھیچ کاردانەوەیەکی پیشان نەداوە.