ته‌مووز 23, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • فرۆشتنی٦٤٨ملوێن پۆند چەکەمەنی لەلایەن بریتانیاوە بە سعوودیا

ژۆڕناڵێکی بریتانی ڕاپۆری دا کە لەندەن بەبێ گرینگیدان بە وێنەکانی پێشێلی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان، لەماوەی شەش مانگدا، بڕی ٦٤٨ملوێن پۆند چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی بەو رژیمە فرۆشتووە.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت رۆژی سێ شەممە نووسی؛ حکومەتی بەریتانیا ئیزننامەی ئەو بڕە لەفرۆشی چەکەمەنی بە عەرەبستانی ڕاست لەکاتی کوژرانی دڕندانەی "جەمال خاشوقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگەری سەعودی دەرکردووە.

ئەو رۆژنامە هەروەها دەنووسێ؛ بەبڕوای ڕەخنەگران سەرباری ئیدانەی توندی کوژرانی خاشوقچی لە لێدوانەکانی بەرپرسانی بەریتانیا لەوان "جێرێمی هانت" وەزیری دەرەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە تیجارەت لەگەڵ رژیمی سەعودی زۆربەئاسایی وەک ڕابردوو بەردەوام کردووە.

بەپێی ئامارە شیکاریەکان، "کەمپەینی نەیارەتی لەگەڵ تیجارەتی ئەسلەحە" (CAAT)، حکومەتی بەریتانیا ئیزننامەی فرۆشی بڕی٦٤٨ملوێن پۆند چەکەمەنی بە سەعودیەکانی لەمانگی ئۆکتۆبری٢٠١٨ هەتا مارسی٢٠١٩ دەرکردووە.

ئەو ئامارانە لەکاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە ڕەخنەگران ئەم بەینە حکومەتی بەریتانیان لەبەر بانگهێشت کردنی عەرەبستان بۆ ئامادەبوون لە پێشانگای چەکئامێریی لەندەن لە کۆتایی ئەمساڵی زایینی٢٠١٩ سەرکۆنە کردووە.

رەخنەو گازندەکان لە فرۆشرابی چەکەمەنی بە عەرەبستان لە بەریتانیا پاش ئەوە تاوی سەند کە دەرکەوت هاوپەیمانی سەعودیا لە شەڕی یەمەندا لە بۆمبە هێشوویەکانی بەریتانیا بۆ کوشت وبڕی خەڵکی سیڤیل کەڵک وەردەگرێ.

سەرپەیڤ