جانسۆن: بەریتانیا ٣١ ئۆکتۆبەر یەکیەتی ئوروپا بە جێی دەهێڵێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367192-جانسۆن_بەریتانیا_٣١_ئۆکتۆبەر_یەکیەتی_ئوروپا_بە_جێی_دەهێڵێ
بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕۆژی پێنجشەممە بە راگەیاندنی ئەمەکە دەبێ ڕێز بگیردرێت لە ئاکامی کۆپرسیی لەمەڕ چوونەدەری وڵاتەکەی لە یەکیەتی ئوروپا ، لە توئیتر نووسیی ، بەریتانیا ٣١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یەکیەتی ئوروپا بە جێ دەهێڵێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • جانسۆن: بەریتانیا ٣١ ئۆکتۆبەر یەکیەتی ئوروپا بە جێی دەهێڵێ

بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕۆژی پێنجشەممە بە راگەیاندنی ئەمەکە دەبێ ڕێز بگیردرێت لە ئاکامی کۆپرسیی لەمەڕ چوونەدەری وڵاتەکەی لە یەکیەتی ئوروپا ، لە توئیتر نووسیی ، بەریتانیا ٣١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یەکیەتی ئوروپا بە جێ دەهێڵێ.

بوریس جانسۆن لە یەکەمین وتاردانی خۆیدا دوای بە فەرمی کرانی سەرۆک وەزیرانەکەی پیداگری کرد، برگزیت گرینگترین پرسی ئێستاکەی ئینگلیزە وبەشێوەی بەبڕلە ڕٶژی ٣١ی ئۆکتۆبەر بە رێککەوتن ویا بەبێ ڕێککەوتن جێ بەجێ دەبێت. سەتی ٥٢ لە بەشدار بووانی بەریتانیایی لە کۆپرسیی ٢٠١٦ دەنگیان دا بە جیا بوونەوەی ئەم وڵاتە لە یەکیەتی ئوروپا . ناکارامەیی لە ڕەوتی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی ڕۆخانی دوو دەوڵەت" یەکەم دیڤێد کامیرۆن و" دوهەمیش تیریزا مەی.