هەوڵ ترەمپ بۆ سەرپۆشدانان لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لەمەر دەرکەوتنی داعش
ئەمریکا کە دەورێکی خەوشهەڵنەگری بووە لەمەڕ تەشک گرتن و پەرەی تاقمی ترۆریستی داعش، بە دوای کوژرانی "ئەبووبەکر بەغدادی" سەرکردەی داعش ئێستا گەرەکیەتی بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لەم بابەتە خۆی وەک پاڵەوانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم نیشان بدات.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پریس کۆنفرانسێک لە کۆشکی سپی کە لە چەند کاژێر بەر لەم کۆنفرانسە باسی لە بەڕێوە چوونی ئەم پریس کۆنفرانسە کردبوو، دەستی دایە لێکدانەوەی وردیاتی هاوپێوەند بە مەرگی سەرکردەی داعش.لە سەرەتای قسەکانی دا گوتی" شەوی ڕابردووئەمریکا فەرماندەی گەورەترین تۆری ترۆریستی جیهانی کوشتووە" ترەمپ گوتیشی خۆی چاوەدێری بووە بە سەر ئەم ئۆپەراسیۆنە.
داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە قسەکانی لە پرێسکۆنفرانسەکەی دوای کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بە ڕۆڵی دەوڵەتەکانی ئەمریکا لە پێکهاتنی تاقمە ترۆریستەکانی وەک داعش ئەو بانگەشەی کرد: شەوی ڕابردوو ئەمریکا، دادگەری سەبارەت بە سەرکردەی ژمارە یەکی ترۆریسم لە دنیا بەڕێوە برد،بەغدادی و سەرکردەی داعش،زاڵمترین و تووندوتیژانەترین ڕێکخراوەی ترۆریستی دنیابوون. بە لوتفی ڕێنموونییەکانی من،خەلافەتی داعش بەتەواوەتی لەناو چووە.
داناڵد ترەمپ لە قسەکانی دا بە ئەنقەست هەوڵ ئەدات لێدوانەکانی پێشووتری لەبارەی دەوری سەرەکی ئەمریکا لە سەردەمی ئۆباما لەمەڕ پێکهاتن وپەرەسەندنی داعش لەبەر چاونەگرێت.ترەمپ لە لێدوانەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان (ژانوییەی٢٠١٦) گوتبووی: ئەوان (ئۆباما و کلینتۆن)،کەسانێکی ڕووڕاست نین.ئەوان داعشیان بەدی هێناوە.هیلاری کلینتۆن هاوڕێ لەگەڵ ئۆباما داعشی بەدیهێناوە.پرسیار ئەمەی ئایا ترەمپ لێدوانەکانی پێشووی خۆی لەبیر بردۆتەوە.یان ئێستا کە باسی لیپێچینەوەی دەکرێت لەم هەلە کەڵکی وەرگرتووە تاسیمایەکی ئەرێنی لە خۆی نیشان بدات.
"نانسی پلۆسی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە بە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی ترەمپ لەمەر ئاگادارنرکردنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی "ئەبووبەکربەغدادی" گوتی: دەبوایە سەبارەت بەم پەلامارە ئیتلاعات و زانیاری ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرابا.سەرۆکی ئەمریکا هەر ئێستا بە هۆی "ئۆکراین گەیت" تووشی کێشەیەکی گەورە بۆتەوە و خەنیمەکانی دێمۆکراتی کەهەر لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ڕق وقینی تووندیان لەو بە دڵ گرتووە ئێستا بۆ لێپێچینەوە و وەلاداندرانی ئێجگار جیددین.
سەرەڕای هەموو ئەم بابەتانە ئەمریکا ناتوانێ سەرپۆشدانێت لە سەر ڕۆڵی خۆی لەمەڕ دەرکەوتنی داعش.دوای ڕوودانی بشێوییەکان لە سوریا، ئەمریکا لە سەرووی مێحوەری ڕۆژئاوایی- عەرەبی ستراتژیای سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی سوریای لە ڕێگای پشتیوانی بەربڵاو لە تاقمەکانی ترۆریستی و لەوان داعش لە پیشگرت.کردەوەی ئەمریکا لە سوریا نیشان ئەدات لە ساڵی ٢٠١١ تاساڵی ٢٠١٤ کە داعش جگەلە ناوچەگەلێکی سوریا ژمارێک لە شارو ناوچەکانی عێراقیشی داگیر کردبوو،ئەمریکاییەکان لە خزمەت ئەوان دابوون.
ئەمریکاییەکان ڕۆڵێکی سەرەکیان بووە لە دابینی لۆجێستیک و دراوی داعش. دوای کردەوەکانی داعش لە عێراق و داگیرکرانیی ناوچەگەلێکی بەربڵاوی ئەم وڵاتە،ڤاشنگتۆن لە سەردەمی ئۆباما گەرەکی بوو ئەم تاقمە کۆنترۆڵ بکات. هەربۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژی داعش" پێکهات.ئامانجی ئەمریکا زۆرتر، پاراستنی داعش بوو لە چوارچێوەیەکی کۆنتڕۆڵ کراوە تا بتوانێ لەم تاقمە دژی دەوڵەت و سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی کەڵک وەربگرێت.هەر بۆیە ڕووڕاستی ئەمریکاییەکان لەبارەی خەبات دژی داعش بە تەواوەتی لە ژێر پرسیاردایە.