شوبات 26, 2020 08:39 Asia/Tehran
  • ١٣ کوژراوو ١٥٠ بریندار ئاکامی شەڕو تێکهەڵچوون لە دیهلی نوێ

ڕێژەی قوربانیانی شەڕوو تێکهەڵچوونەکانی دیهلی نوێی پێتەختی هیندستان لەناوبەری ڕازی و ناڕازیان بە یاسای پڕهات و هاواری دانی مافی هاووڵاتی بوونی هیندی بەکەسانی ناموسوڵمان گەیشتە ١٣کووژراوو ١٥٠ بریندار.

شەڕەکانی ناوبەری ڕازی و ناڕازیانی یاسای پڕهاتوهاواری دانی مافی هاووڵاتیەتی هیندی بەکەسانی ناموسوڵمان هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی دۆناڵدترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەو حەیدەرئاوای هیند.

لەمیانەی ئەو ناڕەزایەتیانەدا جگە لەهەزاران کەس لە دژبەرانی ئەو یاسایە لایەنگرەکانیشی لەمەیدان دا بوون و هێزی پۆلیس سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک هێن و نارنجۆکی دووکەڵاوی نەیانتوانی کۆنترۆلێ دۆخەکە بکەن.

بە وتەی شاهیدحاڵەکان هێزە چەکداریەکانی ئەو وڵاتە بە هەڵکوتانە سەر ناڕازیەکان تاقمێکی زۆریان لێ دەست بەسەرکردن.

خۆپیشاندەران پێداگریان کرد کە دەوڵەتی هیند دواجار هەر ناچارە کە ئەو یاسایە هەلبوەشێنێتەوەو مادام وانەکا ئەو ناڕەزایەتیانە هەروا بەردەوام دەبن.

چەکدارانی هیندی تا هەنووکە لانی کەم ٣٠ کەسیان لەمیانەی سەرکوتی ناڕەزایەتی بە یاسای نوێی هاووڵاتی بوون دا کوشتوەو نزیکەی ٢١ هەزار کەسیشیان دەست بەسەر کردوە.

 

سەرپەیڤ