کوژرانی چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە پاکستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i382635-کوژرانی_چوارکەس_لە_ئەنجامی_دوو_تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_پاکستاندا
چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە باشووری پاکستاندا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2020 09:25 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە پاکستاندا

چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە باشووری پاکستاندا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، ترۆمبیلێکی ھەڵگری ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ ھەینی لە شاری «گوتکی»ی ئیالەتی سێند لە باشووری پاکستان، کەوتە بەر ھێرشێکی تەقاندنەوەو لە ئەنجام دا دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت کەسێکی سڤیلیش گیانیان لە دەست دا.

ھەرلەم کاتەدا بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبایەک لە شاری «کەراچی» لە ئیالەتی سێندیش یەک کەس کوژراو شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەراچیی پاکستان ڕایانگەیاندووە، دۆخی بریندارەکان شپرزەیەو ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان زۆرە.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.