ئەرتەشی میانمار( بورما) خۆی بۆ پەلامار بۆسەر موسوڵمانان ئامادە دەکات
جموجۆڵەکانی ئەرتەشی میانمار بۆجێبەجێ کردنی ھەڵمەتی نوێ لە ویلایەتی موسوڵمان نشینی راخین بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی ھەزاران کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، حکومەتی میانمار رۆژی یەکشەمە بەپشتڕاتستکردنەوەی ھەڵمەتی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر ناوچەی موسڵمان نشینی راخین ، بانگەشەی ئەوەیکرد ئەم ھەڵمەتە بە ئامانجی سەرکوتکردنی میلیشیاکان دەسپێکراوە .
بە گوتەی مینی تان وەزیری ئاسایش و سنوورڤانیی ویلایەتی موسوڵمان نشینی راخین ، ئەم ھەڵمەتە لەوانەیە حەوتەیەک بخایەنێ و ھەر کەس لە ناوچەکەدا مابێتەوە دەپێکرێ .
لە 25 ی ئابی 2017 دا لە پەلامارەکانی ئەرتەشی میانمار و بووداییە دەمارگرژەکان بۆسەر موسوڵمانانی رۆھینگیایی لە ویلایەتی راخین ، زیاتر لە شەشە ھەزار موسوڵمان کوژران و نزیکەی یەک میلیۆنیش بۆ بەنگلادش ئاوارە بوون .
لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان ئەرتەشی میانماری بە کوشتاری بە کۆمەڵ و دەستدرێژیی بۆسەر موسوڵمانان توانبار کردووە .