ئەرتەشی میانمار( بورما) خۆی بۆ پەلامار بۆسەر موسوڵمانان ئامادە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383091-ئەرتەشی_میانمار(_بورما)_خۆی_بۆ_پەلامار_بۆسەر_موسوڵمانان_ئامادە_دەکات
جموجۆڵەکانی ئەرتەشی میانمار بۆجێبەجێ کردنی ھەڵمەتی نوێ لە ویلایەتی موسوڵمان نشینی راخین بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی ھەزاران کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2020 13:55 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی میانمار( بورما)  خۆی بۆ پەلامار بۆسەر موسوڵمانان ئامادە دەکات

جموجۆڵەکانی ئەرتەشی میانمار بۆجێبەجێ کردنی ھەڵمەتی نوێ لە ویلایەتی موسوڵمان نشینی راخین بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی ھەزاران کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، حکومەتی میانمار رۆژی یەکشەمە بەپشتڕاتستکردنەوەی ھەڵمەتی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر ناوچەی موسڵمان نشینی راخین ، بانگەشەی ئەوەیکرد ئەم ھەڵمەتە بە ئامانجی سەرکوتکردنی میلیشیاکان دەسپێکراوە . 

بە گوتەی مینی تان وەزیری  ئاسایش و سنوورڤانیی ویلایەتی موسوڵمان نشینی راخین ، ئەم ھەڵمەتە لەوانەیە حەوتەیەک بخایەنێ و ھەر کەس لە ناوچەکەدا مابێتەوە دەپێکرێ . 

 لە 25 ی ئابی 2017 دا لە پەلامارەکانی ئەرتەشی میانمار و بووداییە دەمارگرژەکان بۆسەر موسوڵمانانی رۆھینگیایی لە ویلایەتی راخین ، زیاتر لە شەشە ھەزار موسوڵمان کوژران و نزیکەی یەک میلیۆنیش بۆ بەنگلادش ئاوارە بوون . 

لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان ئەرتەشی میانماری بە کوشتاری بە کۆمەڵ و دەستدرێژیی بۆسەر موسوڵمانان توانبار کردووە .