جەختی دووبارەی ئاڵمانیا لە سەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383236-جەختی_دووبارەی_ئاڵمانیا_لە_سەر_پێویستیی_پاراستنی_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_لەگەڵ_ئێران_دا
دەوڵەتی ئاڵمانیا کە لە ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمی ژوئیە سەرۆکایەتیی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە ئەستۆگرتووە، باسی لێبڕانی خۆی کرد بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2020 16:13 Asia/Tehran
  • جەختی دووبارەی ئاڵمانیا لە سەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا

دەوڵەتی ئاڵمانیا کە لە ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمی ژوئیە سەرۆکایەتیی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە ئەستۆگرتووە، باسی لێبڕانی خۆی کرد بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی ئەنجوەمنی ئاسایشت لە نیۆیۆرک لە پەیامێکی توییتێری دا، ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە ھەروا لە سەر ھەوڵی خۆی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک بەردەوام دەکات.

لەم پەیامەدا ھاتووە، ئێمە ھەروا لە سەر ھەوڵی خۆمان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ڤییەنا بەردەوام دەبین.

دەوڵەتی ئاڵمانیا بەبێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران بە پێچەوانەی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە، داوای لە ئێران کرد کە بە تەواوی پابەندی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی بێت.

«کریستۆف ھاسگێن» نوێنەری ھەمیشەیی ئاڵمانیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دوێنێ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێمخراوەی نەتەوەکان وتی: بەرجام شاکارێکی دیپلۆماسییەو ڕێگرە لە بەردەم دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە جەنگئامێرە ناڤۆکییەکان و لەم ڕووەوە جێگای مەخابنە کە ئەمریکا لە بەرجام کشاوەتەوە. ھەنگاوەکەی ئەمریکا پێشێلکەری یاسای نێونەتەوەییە، چونکو بەرجام بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ پەسەند کرا.