ته‌مووز 03, 2020 01:27 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی پاکستانی: گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا ھەڕەشەیەکە لە سەر ئاسایشتی جیھان

فەرمانداری ویلایەتی پەنجابی پاکستان، گەڵاڵەی ڕژێمی زایونیی لەمەڕ دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاواو لکاندنی بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە زانی بۆە سەر ئاسایشتی جیھانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە، «چودەھری موحەممەد سەروەر» ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی و قەڵاچۆی جەماوەری فەلەستین وتیشی:ڕاپەڕێندرانی ئەو گەڵاڵەیە بۆ ھەڵلوشینی زەوی و زاری فەلەستینییەکان بە واتای پەرە پێ دانی ناسەقامی و توندوتیژی و ستەم کردن لەگەلی چەوساوەی فەلەستینە.

فەرمانداری ویلایەتی پەنجابی پاکستان وتیشی: زیاتر لە حەوت دەیەیە کە جەماوەری فەلەستین لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکراون و بە دوورخراوی دەژین،ئافرەتان و منداڵانی فەلەستینی بەردەوام لە ژیر ستەم و چەوساندنەوەدان، بەڵام لە ئێستادا کاتی ئەوە گەییشتووە کە ھەل و مەرج بۆ فەلەستینییەکان بگۆڕدێت.

«چودەھری موحەممەد سەروەر» داوای لە موسڵمانانی فەلەستین کرد کە بە یەکگرتن و بەکانگیر بوون ھەروا لە بەرامبەر پاوانخوازییەکانی ڕژێمی زایونی بوەستن و خۆڕاگری بنوێنن، چونکو پێمل بوون بە ھەرچەشنە گەڵاڵەیەکی داسەپاو بە واتای کۆتایی ھاتن بە ئاواتەکانی گەلی فەلەستینە لەمەڕ ھەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.

سەرپەیڤ