جمینی زەوی لە میانمار 166 کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383330-جمینی_زەوی_لە_میانمار_166_کوژراوی_لێکەوتەوە
کاربەدەستانی میانمار باسی بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی جمینی زەوی لە کانگەی بەردی یەشمی سەوز دەکەن بۆ 166 کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2020 02:50 Asia/Tehran
  • جمینی زەوی  لە میانمار 166 کوژراوی لێکەوتەوە

کاربەدەستانی میانمار باسی بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی جمینی زەوی لە کانگەی بەردی یەشمی سەوز دەکەن بۆ 166 کەس .

فەرمانگەی ئاگرکوژراندنەوەی میانمار رایگەیاند ، بە دۆزرانەوەی 4 تەرمی دیکە لە ژێر قوڕ و لیتەی بە هۆی جمینی زەوی لە کانگەی یەشمی سەوزی پارێزگەی کاچین ی میانمار ( بێرما) ژماری قوربانیانی ئەم رووداوە گەیشتە 166 کەس .

 میانمار یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی یەشمی سەوز لە جیهان و چین یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی ئەم بەردە گرانباییە .

 هەرەسبردنی قەبارەیەکی گەورەی خاشاکی کانگەیی لە نێو دەریاچەی نزیک کانگای یەشمی سەوز لە پارێزگەی کاچینی میانمار ، بووە هۆی بەدیهاتنی شەپۆلێکی قوڕ و لیتە و کرێکارانی نێو کانگاکەی خستەژێر .

  یەشمی سەوز بەردێکی بەنرخە و بۆ خشڵ و رازاندنەوە دەکاردێت .