بەردەوامیی ناڕەزایەتیەکان لە پۆرتلەندی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384570-بەردەوامیی_ناڕەزایەتیەکان_لە_پۆرتلەندی_ئەمریکا
ناڕەزایەتیەکانی دژی رەگەزپەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ویلایەتی ئورگانی ئەمریکا ھەروا درێژەی ھەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزایەتیەکان لە پۆرتلەندی ئەمریکا

ناڕەزایەتیەکانی دژی رەگەزپەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ویلایەتی ئورگانی ئەمریکا ھەروا درێژەی ھەیە .

بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، ناڕەزایەتیەکان لە شاری پۆرتلەند لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە ھێزەکانی فێدڕاڵ دوای رێککەوتنی کاربەدەستانی خۆجێیی و حکومەتی فێدڕاڵ لەم شارە چونەدەرەوە . 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەر لەوە داکۆکی کردبوو لە درێژەی مانەوەی ھێزەکانی فێدڕاڵ بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان . 

ھێزەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا بە ئامانجی پاراستنی بیناکانی فێدڕاڵ بۆ ناوچەکە نێردران کە توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە . 

زۆرێک لە شارەکانی ئەمریکا لە 25 ی ئایارەوە و دوای کوژرانی رەگەزپەرستانەی رەشپێستێک بە ناوی  جۆرج فلۆید بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی .