سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێنا
ئاب 19, 2020 14:41 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێناو پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندوە.
«ئیبراهیم بوبەکر کیتا»، سەرۆک کۆماری مالی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بەشێوەی راستەوخۆ بڵاو بووەوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و دوابەدوای ئەوەش پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشایەوە.
«کیتا» لە وتارەکەیدا وتیشی: دەمەوێت سوپاسی گەلی مالی بکەم کە چەندین ساڵە بە سۆزەوە پشتیوانییان لێکردووم و لە ئێستادا ئاگاداریان دەکەمەوە کە لەم چرکەیەوە واز لە هەموو دەسەڵاتەکانی خۆم دەهێنم.
سەرۆک کۆماری مالی ئاماژەی بەوەشکرد، بە راگەیاندنی ئەو بڕیارەم پەرلەمان و حکومەتی وڵاتیش هەڵدەوەشێتەوە.
ڕۆژی ڕابردوو ههواڵی نائاسایی بوونی دۆخی ئاسایشی و ههوڵی کودهتا و قۆڵبەستکرانی بەرپرسانی باڵای وڵاتی مالی له رۆژئاوای ئهفریقا بڵاوکرایەوە.