سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385348-سەرۆک_کۆماری_مالی_وازی_لە_دەستەڵات_ھێنا
سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێناو پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2020 10:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێنا

سەرۆک کۆماری مالی وازی لە دەستەڵات ھێناو پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندوە.

«ئیبراهیم بوبەکر کیتا»، سەرۆک کۆماری مالی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  لە وتارێکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بەشێوەی راستەوخۆ بڵاو بووەوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و دوابەدوای ئەوەش پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشایەوە.

«کیتا» لە وتارەکەیدا وتیشی: دەمەوێت سوپاسی گەلی مالی بکەم کە چەندین ساڵە بە سۆزەوە پشتیوانییان لێکردووم و لە ئێستادا ئاگاداریان دەکەمەوە کە لەم چرکەیەوە واز لە هەموو دەسەڵاتەکانی خۆم دەهێنم.

سەرۆک کۆماری مالی ئاماژەی بەوەشکرد، بە راگەیاندنی ئەو بڕیارەم پەرلەمان و حکومەتی وڵاتیش هەڵدەوەشێتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵی نائاسایی بوونی دۆخی ئاسایشی و هه‌وڵی کوده‌تا و قۆڵبەستکرانی بەرپرسانی باڵای وڵاتی مالی له ‌رۆژئاوای ئه‌فریقا بڵاوکرایەوە.