ئاب 23, 2020 23:38 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیشانگای سەربازیی ڕووسیا بە ئامادە بوونی ئێران

پیشانگای نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیا بە ناوی «سوپا_٢٠٢٠» بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای بەرەڤانیی چەندین وڵات لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەشەمین پیشانگای نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە لە سەیرانگەی «پاتریۆت» لە ٥٥ کیلومەتریی ڕۆژئاوای مۆسکۆی پێتەختی ئەم وڵاتە دەستی بەکار کرد.

ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بەرەڤانی و سەربازی بە ئامادە بوون لەئاھەنگی کرانەوەی ئەم پیشانگایە کۆمەڵێک دیداریشی لەگەڵ ھاوتایانی دەرەوەیی خۆی ئەنجام دا.

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی ئەم پیشانگایە و ھەروەھا کێبەرکێی نێونەتەوەیی سوپاکانی ٢٠٢٠ بەشێوەی ھاوکات دڵنیایی دەربڕی کە ئەم ڕووداوە جێی سەرنجانە یارمەتیی پتەوبوونەوەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەتەکان بدات لە بواری بەرەڤانی دا.

سەرپەیڤ