یەکێتی ئەورووپا: پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەبین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385788-یەکێتی_ئەورووپا_پابەندی_ڕێککەوتنی_ناڤۆکیی_ئێران_دەبین
وتەبێژێکی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەم یەکێتییە پابەندی ڕێکەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەمێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 06:12 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئەورووپا: پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەبین

وتەبێژێکی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەم یەکێتییە پابەندی ڕێکەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەمێنێتەوە.

 

 وتەبێژێک بە ناوی یەکێتی ئەورووپاوە بەردەوامبوونی پابەندی ئەم یەکێتییەی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیاندووە.

پیتر ستانۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانی بە هۆکارێکی گرنگ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی  ئەتۆمی لە جیهان دا ناو بردووە.

ناوبراو وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە کۆی دەنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند کراوە، یارمەتیدەری ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا و ناوچەکانی دیکەش دەبێت.

وتیشی: یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی ئاسایشی جیهان بەردەوام پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی دەمێنێتەوە.