وشداری دانی یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیا
یەکێتیی ئەورووپا: لەئێستادا کۆمەڵێک بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپایە بۆ سزادانى تورکیا.
یەکێتی ئەوروپا جارێکی تر هۆشدارى دایە تورکیاو رایگەیاند: تورکیا ناتوانێت یەکێتی ئەوروپا بترسێنێت .
«مارگریتیس کیناس» جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنى فەرمیی یۆنان دا رایگەیاند: بەناوی یەکێتى ئەوروپاوە دەرفەتێکیان بۆ تورکیا داناوە کە ئەگەر لەو ماوەیەدا واز لەسەرکێشییەکانى نەهێنێت ئەوا لەم مانگەدا کۆمەڵێک سزای بەسەردا دەسەپێنین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە: لەئێستادا کۆمەڵێک بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی یەکێتى ئەوروپایە بۆ سزادانى تورکیا.
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە هەڕەشەکانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکێتى ئەوروپاش جەختی کردەوە: نە ئەردۆغان و نە هیچ لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە بترسێنێت.
ئەم بەرپرسەى یەکێتى ئەوروپا دوپاتی لەوەش کردەوە کە، ئەو سزایانەى بۆ تورکیایان ئامادە کردووە زیانى زۆر بە ئانکارا دەگەیەنێ ، ھەڵبەت ھەتائیستا بەشێک لەو سزایانەش ئاشکرا نەکراون .
بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.