بانگەشەی پۆمپئۆ لە بارەی پێکھاتنی ھاوپەیمانیی ئیمارات و ئیسراییل لە دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386114-بانگەشەی_پۆمپئۆ_لە_بارەی_پێکھاتنی_ھاوپەیمانیی_ئیمارات_و_ئیسراییل_لە_دژی_ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لە درێژەی ھەڵوێستە دژە ئێرانیەکانی خۆی بانگشەی ئەوەیکرد ئیمارات و ئیسراییل بە رێککەوتنێک گەیشتوون بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئێرانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2020 14:28 Asia/Tehran
  • بانگەشەی پۆمپئۆ لە بارەی پێکھاتنی ھاوپەیمانیی ئیمارات و ئیسراییل لە دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لە درێژەی ھەڵوێستە دژە ئێرانیەکانی خۆی بانگشەی ئەوەیکرد ئیمارات و ئیسراییل بە رێککەوتنێک گەیشتوون بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئێرانی.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ، مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی لێدوانە بی بنەما و دژە ئێرانیەکانی خۆی دا گوتی :  ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسراییل رێگایەکیان بۆ بەدیھێنانی پێوەندیەک دۆزیوەتەوە کە دەتوانێ ھاوپەیمانیی بەدی بێت تا دڵنیاییەک بێتە دی ئەم ھەڕەشەیە ھەرگیز ناگاتە لێوارەکانی ئەمریکا یان زیان بە کەسێک لە رۆژاوای ئاسیا ناگەیەنێ . 

پەڕەی توویتەریی وەزاڕەتی دەەوەی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد : ئەمە کات و ساتێکی مێژوویی بوو . 

رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنیی رووبەڕووی ئیدانەکردنی بەرفراوانی جیھانیی بووەتەوە .