درێژەی بارگرژیەکان لە مدیتەرانە ، مانۆڤڕی سەربازیی تورکیا بە کەرەستەی راستەقینە لە نزیکی لێوارەکانی قبرس
ئەرتەشی تورکیا لە جەنگەی قەیرانەکانی لە گەڵ یۆنان لە ڕۆژهەڵاتی مدیتەرانە باسی کرد لە بەڕێوە بردنی مانۆڤڕی سەربازیی بە کەرەستەی واقعی لە نزیکیی کەنارەکانی قبرس.
لە جەنگەی قەیرانەکان لە نێوان تورکیا ویۆنان و قبرس ، وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی کرد لە بەڕێوە بردنی مانۆڤڕی سەربازیی سێ ڕۆژە لە نزیک کەنارەکانی قبرس بە کەرەستە و ئامرازی واقعی .
تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی شەمە تا دووشەمە مانۆڤڕێکی دەریایی بە کەرەستەی واقعی لە باکووری قبرس لە کەنارەکانی "سەدرازامکی " بەڕێوە دەبات .
ڕاگەیندرانی بەڕێوەبردنی ئەو مانوڤڕە تەنیا ماوەیەکی کورت دوای وشداریدانی سەرانی وڵاتانی باشووری ئوروپا بوو کە باسیان کرد لە ئامادەییان بۆ بایکۆتی دژی ئانکارا .
یۆنان لە گەڵ ئەو دراوسێیانەی وا لە گەڵ تورکیا کێشەیان هەیە ئەم دواییانە لە کاردانەوە بە ناردنی گەمی هەڵکەندنی تورکیا بۆ مدیتەرانە مانۆڤڕگەلێکی لە گەڵ چەند وڵاتی ئوروپایی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوە برد.
لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا بارگرژیەکان لە ڕوژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە بە هۆی کردەوەکانی تورکیا بۆ دەسپێکردنی هەڵکەندنەکان و چالاکیەکانی دۆزینەوەیی لەو ناوچە دەسپێکرا .
یۆنان هاوڕێ لە گەڵ هەندێ لە وڵاتانی ئوروپایی بانگەشە دەکەن کە کردەوەکانی تورکیا نایاساییە و وشداریان بە ئانکارا داوە سەبارەت بە شۆێنهاتەکانی .