ناڕازیانی هێلەک زەرد هەمیسان لە پاریس خۆپیشاندانیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386360-ناڕازیانی_هێلەک_زەرد_هەمیسان_لە_پاریس_خۆپیشاندانیان_کرد
ناڕازیانی فەڕانسی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەک زەردەکان سەرەڕای بەرتەسکیەکانی هاوپەیوەند بە کۆرۆنا جارێکی دیکە ناڕەزایەتیەکانیان لە پاریس دەسپێکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • ناڕازیانی هێلەک زەرد هەمیسان لە پاریس خۆپیشاندانیان کرد

ناڕازیانی فەڕانسی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەک زەردەکان سەرەڕای بەرتەسکیەکانی هاوپەیوەند بە کۆرۆنا جارێکی دیکە ناڕەزایەتیەکانیان لە پاریس دەسپێکردەوە .

ڕازیانی فەڕانسی ناسراو بە هێلەک زەردەکان  ئەمڕۆ جارێکی  دیکە  لە شەقامەکانی پاریس کوبوونەوە  و دەستیان کرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیستمی  سەرمایەداری  و سیاسەتەکانی حکومەتی  ئیمانوئێل  مەکرون  سەرۆک کۆماری فەڕانسە .

ئەو ناڕەزایەتیانە  لە حاڵێکدا  بەڕێوە چوو کە  حکومەتی فەڕانسا  بەرلەوەش  بەکارهێنانی ماسکی  بە  ئیجباری کرد بوو و کۆبوونەوەی  خەڵک  لە  شوێنە گشتیەکانی بۆ  پێنج کەس بەرتەسک کردبووەوە.

وێنە بڵاوکراوەکان  لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نیشان ئەدات  کە پۆلیس بە گازی فرمێسک هێن پەلاماری کردووەتە سەر ناڕازیان .  هەندێ لە ڕاپۆڕتەکانیش دەڵێن  پۆلیس  ناڕازیەکی هێلەک زەردی قۆڵبەست کردووە .