ئۆلیانۆف: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386623-ئۆلیانۆف_ئەمریکا_مافی_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکانی_دژی_ئێرانی_نییە
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، پێی داگرت: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێرانی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 16:58 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆف: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی نییە

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، پێی داگرت: ئەمریکا مافی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێرانی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم« میخاییل ئۆلیانۆف» لە توییتێردا نووسیویەتی: ئەمریکا ئەندامی بەرجام نییە ھەتا بتوانێ بایکۆتەکانی دژی ئێران بگەڕێنێتەوە.

ئۆلیانۆف لە توییتەکەی دا نووسیویەتی: ئەمریکا بۆی نییە بە نوێتەرایەتی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە ڕای خۆی دەرببڕێت.

جێگای ئاماژەیە ئەمریکا دوابەدوای شکست ھێنانی لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی پەسەند پێکردنی بەرنووسی بڕیارنامەیەک لەمەڕ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران، لە ئێستادا ھەوڵی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران دەدات ئەویش لە ڕێگای میکانیزمێکەوە کە بەس تایبەتی ئەندامانی ڕێککەوتنەکەی بەرجامە.