کەوتنە خواری فڕۆکە لە ئۆکراین :٢٢کوژراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386991-کەوتنە_خواری_فڕۆکە_لە_ئۆکراین_٢٢کوژراو
کەوتنەخواری فڕۆکەی سەربازی ئوکراینی لە ناوچەی "خارکیف " ی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، لانیکەم ٢٢ کوژراوی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 04:36 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری فڕۆکە لە ئۆکراین :٢٢کوژراو

کەوتنەخواری فڕۆکەی سەربازی ئوکراینی لە ناوچەی "خارکیف " ی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، لانیکەم ٢٢ کوژراوی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، هێزی ئاسمانیی ئوکراین ڕایگەیاند ، ئەم فڕۆکەیە پاشنێوەڕووی هەینی بە کاتی خۆجیی لە نزیک شاری  چوگویف لە ناوچەی خارکیف کەوتە خوار.

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمانداری ناوچەی " خارکیف" ئەم فڕۆکەیە ٢٨ سەرنشینی هەبووە کە لەم ڕوداوەدا ٢٢کەسیان کوژران دووکەسیان ڕزگاریان بوو وچارەنوسی چوارکەسیشیان هێشتا  دیارنیە.

ئەم فڕۆکەیە لە جۆری ئانتۆنۆف ٢٦ بووە.

ولۆدمیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندووە سەردانی شوێنی ڕوداوەکە  دەکات. بڕیارە لێژنەیەکی تایبەت لەمەڕ ئەم ڕوداوە لە ئۆکراین پێک بێت .