بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی ١٨ دامەزراوەی دراڤیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387584-بایکۆتەکانی_تازەی_ئەمریکا_دژی_١٨_دامەزراوەی_دراڤیی_ئێران
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە درێژەی ئەوپەڕی گوشاری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٨ بانک و دامەزراوەی دراڤیی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 22:36 Asia/Tehran
  • بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی ١٨ دامەزراوەی دراڤیی ئێران

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە درێژەی ئەوپەڕی گوشاری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٨ بانک و دامەزراوەی دراڤیی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی تاران بانگەشەی کرد کە ئەم بایکۆتانە کەل و پەلی بنەمایی کشت و کاڵ، خۆراک و داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی ناگرێتەوە.

ئەمریکا لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بایکۆتەکان بەشی خۆراک و داوودەرمان ناگرێتەوە کە ئەو بایکۆتە یەک لایەنەو ملھوڕانەیەی گرفتی زۆری بۆ جەماوەری ئێران بە تایبەت توشبووانی کۆرۆنا بەدیی ھێناوە.

بەپێی بانگەشەی کۆشکی سپی، بایکۆتە تازەکان دەتوانن ڕێگا بەرتەسکەکانی ئێرانیش بۆ دابین کردنی دراڤی دەرەکی کوێر کاتەوەو ھەروەھا ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ بووژانەوەی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی شیمانەیی دیموکراتەکانەوە لە ساڵی داھاتووی زایینی پوچەڵ دەکرێتەوە.