وتووێژی بێ ئەنجامی خەلیل زاد لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387785-وتووێژی_بێ_ئەنجامی_خەلیل_زاد_لەگەڵ_تاقمی_دانوستانکاری_دەوڵەتی_ئەفغانستان_و_تالیبان
وتووێژی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری ئاشتیی دەوڵەتی ئەشرەف غەنی و تالیبان لە قەتەر شکستی ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 04:37 Asia/Tehran
  • وتووێژی بێ ئەنجامی خەلیل زاد لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان

وتووێژی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری ئاشتیی دەوڵەتی ئەشرەف غەنی و تالیبان لە قەتەر شکستی ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، «زەڵمی خەلیل زاد» بۆ نەھێشتنی چەقبەستوویی دانوستانی نێوماڵی ئەفغانییەکان دیداری بێ دەرەنجامی زۆری لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان ئەنجام داوە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، زەڵمی خەلیل زاد لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوو لە دەوحە نەیتوانیوە ھەردووک لای شەڕ لە ئەفغانستاندا قایل بە چەسپاندنی ئاگربڕو کۆتایی ھێنان بە شەڕ لەو وڵاتە بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بۆخۆی ھۆکاری سەرەکیی شەڕو پەرەسەندنی تیرۆریزم و قەڵاچۆی خەڵکی بێ دەرەتانی ئەم وڵاتەیە.

ھاوکات میدیای پاکستانیی «دەیلی تایمز»یش نووسیویەتی: خەلیل زاد بەرلە ڕاوێژەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ تاقمی دانوستانکاری ئاشتیی دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان بە شێوەی نھێنی سەردانێکی «ڕاوێڵپێندی»ی کردووەو بۆ بەرەوپێش چوونی ڕەوتی دانوستانەکە لەگەڵ ژەنراڵ «قەمەر جاوید باجوا» فەرماندەری سوپای پاکستان دیدارو وتووێژی ئەنجام داوە.