ڕەخنەی ئێران لە بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازییەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387868-ڕەخنەی_ئێران_لە_بێ_دەنگە_لێکردنی_کۆڕوکۆمەڵە_نێونەتەوەییەکان_لە_ھەمبەر_یەکلایەنە_خوازییەکانی_ئەمریکا
نوێنەری ئێران لە لێژنەی سێھەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەک لایەنەخوازیی ئەمریکای بە ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی دژی مافی مرۆڤ لە جیھاندا زانی و لە بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لەم بارەیەوە ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 21:03 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئێران لە بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازییەکانی ئەمریکا

نوێنەری ئێران لە لێژنەی سێھەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەک لایەنەخوازیی ئەمریکای بە ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی دژی مافی مرۆڤ لە جیھاندا زانی و لە بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لەم بارەیەوە ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «موحەممەد زارعیان» نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی لێژنەی سێھەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە ئامادە بوونی «میشێل باچیلە» کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەڕێوە چوو، پەرەسەندنی ملھوڕایەتی و یەک لایەنەخوازیی بە ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی جیھانی زانی لە بەردەم داکۆکی کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی مافی مرۆڤ و وتیشی: کاریگەری و بەربڵاویی ئەو ھەنگاوە زۆرەملی و یەک لایەنە خوازییە نایاساییەی کە بە سەر گەلی ئێراندا سەپێندراوە، تەنانەت لە سەردەمی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناش دا توندتر بووەتەوە.

نوێنەری ئێران لە لێژنەی سێھەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: دەوڵەتی ئێران بەرژەوەندیی و پێداویستیی شارومەندانی ئێرانی ، بە تایبەت لاوازترین چینی ئەم وڵاتە واتە ئافرەتان و منداڵان و کەسانی بەتەمەن و ئەوانەش کە پێویستیان بە ئاگاداریی پزیشکییە، کردووەتە ئامانج و دیارە ئەمەش تیرۆریزمی ئابووری نەبێ ھیچی تر نییە.

«زارعیان» وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر یەکلایەنەخوازییەکانی ئەمریکا پێشی داگرت کە، دەیان ملوێن کەس لە سەرتاسەری جیھان بەرەوڕووی ھەنگاوی زۆرەملی و یەک لایەنەن، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ  ئاوڕێک لەم دڕندەکاری و بەرەکوژییە نادرێتەوە کە لە پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت.