ڕەخنەی «چامیسکی» لە کردارەکانی ئەمریکا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388166-ڕەخنەی_چامیسکی_لە_کردارەکانی_ئەمریکا_دژی_ئێران
فەیلەسوف و مێژووزانی ھەڵکەوتەی ئەمریکی وتی: ھەنگاوەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەربڕی ھەبوونی بۆچوونی توندئاژۆیانە لە ئەمریکایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «چامیسکی» لە کردارەکانی ئەمریکا دژی ئێران

فەیلەسوف و مێژووزانی ھەڵکەوتەی ئەمریکی وتی: ھەنگاوەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەربڕی ھەبوونی بۆچوونی توندئاژۆیانە لە ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نوام چامیسکی» فەیلەسوف و مێژووزانی ھەڵکەوتەی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی تیرۆرکرانی سەرداری سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی » فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکاوە، وتی: تیرۆرکردنی «قاسم سولەیمانی» لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا ھەنگاوێکی کاسکەرو زۆر مەترسی دار بوو، چونکو وەھا شتێک لە پەراوێزی شەڕی دووھەمی جیھانی و تەنانەت شەڕی ساردیش دا ڕووی نەداوە.

«چامیسکی» ھەروەھا وتیشی: ھەنگاوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران لەوانە کشانەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێلکەری یاساوڕێسا نێونەتەوەخییەکانە، چونکو ئەم ڕێککەوتنە پەسەندکرانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشی لەپشتە.