ئەرمینیا: ئێران ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو ئەرێنیی لە ھەمبەر ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە ھەیە
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانی کرد بۆ چارەسەریی کێشەی نێوان یەریڤان و باکوو لە سەر ناوچەی قەرەباغ .
«زەھراب میناتسکانیان» لەوتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «ڕیانۆڤیستی» ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانی کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا.
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا وتیشی: ئێران وڵاتێکی گەورەیە لە ناوچەکەداو بە پێچەوانەی تورکیا ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو ئەرێنیی ھەیە لە بارەی دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.
«سەیید عەباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی ناساندن و شی کردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ گەییشتە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان و دوای چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ، ڕۆژی پێنج شەممە چووە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا و ئینجا بەرەو یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا وەڕێ کەوت.