پارێزەرەکەی ترەمپ : ھەڵبژاردن کۆتایی نەھاتووە ، ترەمپ شکست قەبوڵ ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388889-پارێزەرەکەی_ترەمپ_ھەڵبژاردن_کۆتایی_نەھاتووە_ترەمپ_شکست_قەبوڵ_ناکات
پارێزەری دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە کۆتایی نەھاتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 19:23 Asia/Tehran
  • پارێزەرەکەی ترەمپ : ھەڵبژاردن کۆتایی نەھاتووە ، ترەمپ شکست قەبوڵ ناکات

پارێزەری دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە کۆتایی نەھاتووە .

بە پێی راپۆرتی فاکس نیوز ، رودی جولیانی  دوای راگێندرانی سەرکەوتنی جۆبایدن بەربژاری سەرۆکایەتی ئەمریکا ، لەپرێس کۆنفڕانسێک دا لە شاری فیلادلفیا ی ویلایەتی پێنسیلڤانیا گوتی : ترەمپ لەم قۆناغەدا شکست لە ھەڵبژاردنەکان قەبوڵ ناکات و ئەم ھەڵبژاردنە تا کۆتایی خۆی مەودای زۆرە . 

جولیانی بانگەشەی ئەوەیکڕد تا کاتێک کە لانیکەم 600 ھەزار دەنگ نادیارن ، ترەمپ بە نیازی قەبوڵکردنی شکست نیە . 

بنکەی ھەڵبژاردنەکانی ترەمپ لە چەند ویلایەت لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە کاتێک دا سکڵای بەرزکردووەتەوە کە بە وتەی شارەزایانی مافەوانیی ئەمریکا رەنگە ھیچ کام لە دۆسیە دادڤانیەکانی ئەم بنکەیە گۆڕانێک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دا بەدی نەھێنێ  .